Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:11

پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان 2 ڕاوچى لەکاتى ڕاوکردندا دەستگیر کرد

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ بنکەى پۆلیسى دارستانى باوەخۆشێن لە سنورى قەزاى دەربەندیخان  ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پارێزگاریکردن لە سروشت  ، ژینگەى کورستان ،  ئاژەڵ و باڵنده‌ کێویەکان ئەرکى سەرەکى لە پێشینەى ئەفسەر و کارمەندانى پۆلیسى دارستانە هەربۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بەش و بنکەکان مەفرەزەى گەرۆک و خاڵى چاودێریان هەیە لە سنورى چالاکى بەشەکاندا .

بنکەى پۆلیسى دارستانى باوەخۆشێن لە سنورى قەزاى دەربەندیخان توانیان 2 ڕاوچى لە کاتى ڕاوکردندا دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردنى باڵندەى کێوى بوون بە تۆڕ و داو هاوکات دەستگیرا بەسەر چەند کەل و پەلێک کە بۆ ڕاوکردن بەکار بەکاریان دەهێنا .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوى دادى بۆ ڕێکخرا و ڕادەستى دادگا کران بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.