لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ گەڕان و پشكنینی هۆتێل و یانەی شەوانەو گازینۆو كافتریاكان ، شەوی 27 ی 8 ی 2018 ، بنكەی پۆلیسی سەرا بە هاوبەشی لیژنەی قایمقامیەت هەڵمەتێكیان دەستپێكرد .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاند ، لەو هەڵمەتەدا و لەسنوری بنكەی پۆلیسی سەرا ، 2 گازینیۆ و یانەیەكی شەوانە داخران و پسوڵەی سەرپێچیش بۆ هۆتێلێك كرا ، كە پابەند نەبوون بەڕێنماییەكانەوە ، هاوكات دەستیش گیرا بەسەر دەمانچەیەك و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەردا .
لهكۆتادا پۆلیس راشیدهگهێنێت ، هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم هۆتێل و یانەی شەوانەو گازینۆو كافتریاكان بەسەر دەكرێنەوەو هەر كەسێكیش پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكانەوە شوێنەكەی دادەخرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.