له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشدا كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مه‌كین پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كرد و كۆچكردووى به دۆستێكى نزیكى كورد زانى، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به زیادبونى جموجۆله‌كانى داعش كرا و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری هاوپه‌یمانان و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرایه‌وه، هۆشداری ئه‌وه‌ش درا كه به‌شێك له‌و تیرۆرستانه له سوریاوه دزه بكه‌نه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق.
ئه‌مڕۆ 27/8/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كرد به بۆنه‌ى كۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مه‌كین، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كۆچكردوو دۆستى نزیكى كورد و داكۆكی كارێكى سه‌رسه‌خت بوو له دۆزه ره‌واكه‌ى.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ى به‌دوا پێشهاته‌كانى سوریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سوپای سوریای دیموكرات بۆپاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و پاراستى سنوره‌كانى عێڕاق كرد.
هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێك له تیرۆرستانى داعش روو له هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت به‌پێویستی زانى هاوكاری هاوپه‌یمانان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زیاتر بێت، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌یی هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى نیشاندا.
دواتر راپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌والگری و میره خوێندرایه‌وه و ئاماژه به رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ناوچه جیاجاكانى عێڕاق كرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ktcc له هاوپه‌یمانان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مه‌شقی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.