Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 05:23

سه‌رۆکایه‌تى یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کات

تەمەنى (79) ساڵه‌و به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق به‌ مەرسومی کۆماریی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار له‌ 3ی ئەیلول بۆ کۆبوونەوە دەستنیشان کردو به‌م پێیه‌ دكتۆر محەمەد عەلی زینی تەمەن (79) ساڵ، بەتەمەنترین ئەندامى هەڵبژێردراوی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ 3ى ئه‌یلول سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی خولی نوێى په‌رله‌مانى عێراق دەکات.

د.محەمەد عەلی زینی ساڵی (1939) لە شاری نەجەف لە دایک بووە و کاندیدی لیستی هاوپەیمانی مەدەنی دیموکراتی بووە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی (12)ی ئایار، کە بەبێ ئەنجامدانی هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن و هەڵواسینی پۆستەرو ریکلامی تەلەفزیۆنی توانی (7) هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت لە بازنەی پارێزگای بەغداو کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی مسۆگەر کرد.

د.محەمەد زینی، ئەندامی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی جیهانیی بۆ وزە بووه‌، کە بارەگای سەرەکی لە لەندەنە، هه‌روه‌ها لە هەڵبژاردنی ساڵی (2010)ەش خۆی کاندید کرد بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەرچەندە (6) هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات.

زینی، له‌ساڵی (1962) بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بیرمینگهامی بەریتانیا لە  ئەندازیاریی کارەبا بەدەستهێناوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و له‌ ساڵی (1973) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری یاسا لە زانکۆی موستەنسرییەی بەغدا بەدەستهێناوە.

دواتر له‌ ساڵی (1977) چووەتە ئەمەریکا بۆ خوێندن و ماستەری لە بوارى ئابووری نەوت لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بەدەستهێناوە و له‌ ساڵی (1980) لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووری نەوت بەدەستهێناوە.

د.محەمەد زینی، ئابوریناسێکی شارەزایە و زۆربەی تەمەنی لە ئەمەریکا بەسەر بردوە، خێزاندارە و باوکی سێ کوڕو کچێکە، کە سەرجەمیان لە ئەمەریکا دەژین و هاوسەرەکەشی لە ئێستادا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

ناوبراو وەک توێژەر و لێکۆڵەر چەندین لێکۆڵینەوەی لە بواری ئابووری و نەوت و دارایی ئه‌نجام داوه‌ و ستراتیژی ئابووری بۆ ژمارەیەک وڵاتی کەنداو نووسیوەتەوە، وەک کوەیت و ئیمارات سعوودیە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.