Erbil 15°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 14:47

له‌سلێمانى 3 که‌س به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌کردنی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ستگیر کران

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن (104) لەرێكەوتی 16/8/2018 تا رێكەوتی 25/8/2018 رادەگەیەنێت.

بەپێی ئامارەكەو لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران‌و ئەو كەسانەی لەیاسا دەرچون، ئەم چالاكیانە تۆماركراون:

بەهاناوەچونی هاوڵاتیان 162 حاڵەت.
كۆنترۆڵكردنی كێشەی شەرو ناردنیان بۆ بنكەكانی پۆلیس 76 حاڵەت.
دەستگیركردنی سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردنی هەرەمەكی.
دەستبەسەرداگرتنی چوار پارچە چەك (دو كڵاشینكۆف‌و دو دەمانچە).
جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتباران كە لەدادگاوە دەرچووە چوار حاڵەت.
هەوڵدان بۆ رفاندنی مرۆڤ یەك حاڵەت‌و دەستبەجێ ئەو تۆمەتبارەی بەو كارە هەستا دەستگیركراوە.
دەستبەسەرداگرتنی 10 ئوتومبیلی لەكاتی روداوەكان‌و داواكراو بەهۆی سەرپێچییەوە.
دەستگیركردنی سێ كەس بەتۆمەتی مەی نۆشی‌و كاری ئاژاوەگێری.
هاوكاری یەكە حكومی‌و ناحكومییەكان چوار حاڵەت.
كێشەكانی تایبەت بەپۆلیسی نەهێشتنی تاوان‌و نەوجەوانان دو حاڵەت.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەكاتی بونی هەر روداوێكدا پەیوەندی بكەن بە ژمارە 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.