Erbil 15°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 15:05

شانده‌ باڵاکه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى له‌ کۆبوونه‌وه‌دان

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر
شانده‌ باڵاكه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئابی 2018 شاندێكى باڵاى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق كه‌ بریتین له‌ لایه‌نه‌كانى سائیروون و نه‌سر و وه‌ته‌نییه‌ و حیكمه‌  كه‌ به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوون، گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر .

شانده‌كه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق پێك هاتوون له‌ نسار ره‌بیعی و جاسم حلفی له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون، عه‌دنان زه‌رفی و خالید عوبه‌یدی له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر، ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی و عه‌بدوڵڵا زه‌یدی له‌ڕه‌وتى حیكمه‌، كازم شه‌مه‌ری و ڕه‌عد دهلكی له‌ هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه‌ . 

شانده‌ باڵاكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.