Erbil 15°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 14:46

پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات له‌ ئه‌نجامده‌رانی پاکتاوی موسڵمانانی رۆهینگیای بۆرما

ساڵێك پێش ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆرما هێرشی توندوتیژ و خوێناوییان كرده‌ سه‌ر موسڵمانانی رۆهینگیا
پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌ ئه‌نجامده‌رانی پاكتاوی موسڵمانانی رۆهینگیای بۆرما
کوردستان TV
100%

مایكۆ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌رانی پاكتاوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی موسڵمانانی رۆهینگیای وڵاتی بۆرما ده‌خاته‌ ناو لیستی داواكراوان.

هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی پۆمپیۆ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی پێكدادانه‌كان له‌ ویلایه‌تی راخینی وڵاتی بۆرما كه‌ تیایدا 700 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگیایی ناچار بوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان په‌نا ببه‌نه‌ وڵاتی به‌نگلادیش.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تیی: ساڵێك پێش ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆرما هێرشی توندوتیژ و خوێناوییان كرده‌ سه‌ر موسڵمانانی رۆهینگیا، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ئه‌مریكا به‌رپرسان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌خاته‌ ناو لیستی داواكراوان. سوپای بۆرماش ده‌بێ دیموكراسیی له‌م وڵاته‌دا جێگیر بكات و رێز له‌ مافی مرۆڤ بگرێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ سوپای وڵاتی بۆرما له‌ دوای كۆده‌تاكه‌ی ساڵی 1962 به‌دواوه‌ نزیكه‌ی 50 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وامیش بۆ ده‌ستكاریی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی ئاوه‌ڵا بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی زۆری له‌لایه‌ن وڵاتانی دیموكراتی جیهانه‌وه‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك چاودێری دیاریكراو له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راپۆرتی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌كه‌ی بۆرما بخه‌نه‌ڕوو، جیا له‌وه‌ش بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 28ـی ئۆگست بڕیاری خۆی له‌مباره‌یه‌و ده‌ربكات.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.