ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، پرسیارێک له جه‌ماعه‌تی ئه‌ولا ، ئه‌رێ به‌جدی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ئه‌و لا،ده‌بێ ئێستا پرسیار له سه‌رانی خۆیان نه‌که‌ن و نه‌ڵێن ،خێره ئێوه ئه‌و حکومه‌ته‌تان به شکستخواردوو ده‌دایه قه‌ڵه‌م و په‌رله‌مانیشتان به ده‌سته‌مۆی پارتی ده‌شووبهاند،ئێستا خێره داوای درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و به‌رده‌وام بوونی حکومه‌تی شکستخواردوو ده‌که‌ن!؟.
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رهیچتان له‌گه‌ڵ سه‌رانی ده‌ستڕۆیشتووی خۆتان پێ ناکرێ و گوێتان پێناده‌ن،وه‌ک هه‌میشه ئازا‌و دلێربن و وه‌رنه سه‌رشه‌قام و که‌مپین و بایکۆت و میتینگ و گردبنه‌وه‌و ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه خۆتان نیشان بده‌ن،چونکه هه‌میشه ئاره‌زووی خۆپیشاندان ده‌که‌ن ئێوه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ، ئه‌رێ ئێوه جه‌ماعه‌تی بایکۆت و خۆپیشاندان پرسیارێکیش له‌خۆتان ناکه‌ن،چه‌ندین ساڵه ئێمه به کۆیله ده‌شوبهێنن،ئێستا بۆتان ده‌رکه‌وت ئێوه له زۆنی ئیڕهابی فیکری به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ن،چ کۆیله‌یه‌کی نازدارتان لێ دروست بووه.؟
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئێوه ئێمه‌تان به دژه دیموکراسی و پاشکه‌وتوو ده‌دایه قه‌ڵه‌م،ئێستا بۆتان ده‌رکه‌وت کاتێک دیموکراسی له‌ده‌رگای ماڵی قه‌ڵه‌مڕه‌وان و به‌رژه‌وه‌ند خوازانی سه‌رانی ئێوه ده‌دات،ئه‌وان چ مه‌خڵوقێکی دژه دیموکراسین و چه‌ند له‌خه‌می گیرفان و کورسی و سه‌ڵته‌نه‌تی خۆیانن؟!.
ئومێد خۆشناو وتیشى که‌وابوو شه‌رمه زۆریش شه‌رمه چیتر ئێوه خۆتان بۆ ئه‌وان مه‌خلوقان بگه‌وجێنن،ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ستان پێنه‌کردوه،ئه‌وا من پێتان ده‌ڵێم ئێستا ده‌رکه‌وت سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانی ئێوه چیان ده‌وێ و ئێوه‌ش به‌بێ هه‌ستپێکردن چۆن گه‌وجێنراون و چ کۆیله‌یه‌کی تاریک بین و چ کاروانێکی مێگه‌لی سه‌رلێشواوتان لێ هاتۆته به‌رهه‌م.
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه خواستی گیرفان پڕه‌کانی خۆتان قبوڵبکه‌ن،هه‌زار جار پیرۆزتان بێت و چیتریش خه‌ڵکی کوردستان ئێوه به ئازا‌و دلێرو بوێر نابینێ که،قه‌تیش وای نه‌دیوون،ئه‌ی کۆیله‌کانی پۆست مۆدێرن و شه‌فاف و دژه گه‌نده‌ڵ و چی‌و چی له دروشمی بریقه‌دار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.