له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 26 ى ئابی 2018 ، لەقەزای کفری دووتۆمەتبار ماتوورسکیلێک دەدزن و بۆناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دەیگوێزنەوە .
لەڕێگا لەلایەن خاوەنی ماتۆرسکێلەکەوە تەقەیان لێ دەکرێ و یەکێک لەتۆمەتبارەکان بریندار دەبێت دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەڕوداوەکە دەست بەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناحییەی سەرقەڵا دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە تۆمەتباران و ئەودوو کەسەی تەقەیان کردوە دەستگیر دەکەن .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت: بریندارەکە بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کرا دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت .
بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران لەبنکەی پۆلیسی سەرقەڵا ڕاگیراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.