به هۆی پێنه‌دانی ڤیزا له لایه‌ن كونسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد " جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر " ناتوانێت به‌شداری له فێستیڤاڵی سینه‌مایی ئه‌مریكا بكات ، كه به شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشتی فێستیڤاله‌كه كراوه .
جوبرائیل ئاشكرایده‌كات ، بۆ به‌شداریكردنم له لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئەمریکا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه بانگهێشتنامه‌م پێگه‌یشت ، بۆ ئه‌وه‌ی به قیلمی " ئایلان " کە نوێترین بەرهەمی سینەمایی منە وەکو کاندیدێکی سەرەکی بۆ خەڵات و کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دیاری کرابوو به‌شداری بكه‌م ، به‌ڵام به هۆی ئەوەی لەلایەن گونسووڵخانەی ئەمریکا پێدانی ڤیزایان ڕەت کردەوە، بۆیە نەمتوانی بەشداریی فێستیڤاڵەکە بکەم .
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده وتیشی ، دوای ئەوەی هەموو شتەکانم تەواو بوون و بانگهێشتنامەکەشیان بەدەست گەیشت، بەڵام لەلایەن بەشی پێدانی ڤیزاوە ئاگادار کرامەوە کەوا ناتوانن ئێستا ڤیزای وڵاتەکەیانی پێ بدەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.