Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:05

عوسمان ئۆجەلان: په‌که‌که‌ ڕێگە نادات حزبەکانی دیکە لە باکووری کوردستان بێنە پێشەوە

عوسمان ئۆجەلان: پەكەكە لەسەر ڕێگایەكی هەڵە هەنگاو دەنێت
کوردستان TV
100%


عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری كورد رایگه‌یاند" پەكەكە لەسەر ڕێگایەكی هەڵە هەنگاو دەنێت و ڕێگە نادات حزبەكانی دیكە لە باكووری كوردستان بێنە پێشەوە، بۆیه‌ پێویستە سەرۆك بارزانی دووبارە هەوڵەكانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پرۆسەی ئاشتی دەست پێ بكاتەوە، ئەوەش بەوە دەبێت كە هەندێك هێزی سیاسیی نوێ بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی دووبارە دەست پێ بكاتەوە، كە ئێستا هیچ ئۆمێدێك نییە.

ناوبراو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشى" پەكەكە ئاشتی ناوێت و ڕێگەش نادات هیچ هێزێكی دیكە بێتە پێشەوە، بۆیە تا هێزی نوێ نەیەنە كایەوە پرۆسەی ئاشتی جارێكی دیكە له‌ باكور دەستپێناكاتەوە.

سەبارەت بە پێوەندییەكانی توركیا و هەرێم، ئۆجەلان ڕوونی كردەوە" هەرێمی كوردستان و توركیا دوو دراوسێی یەكدینە، لە هەموو ڕوویەكەوە پێویستیان بە یەكدی هەیە، بۆیە پێویستە پێوەندیی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێكی بەرزدا بێت، وەكو سەرۆك بارزانی دەڵێ، دیالۆگ و گفتوگۆ بەشێكە لە خەباتی نەتەوەیی، بۆیە پێویستە هیچ كاتێك كورد خەباتی دیالۆگ نەداتە پاشەوە، بەڵكو پێویستە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆ بكات، چونكە چەند گفتوگۆكان بچنە پێشەوە، ئەوە زیاتر لە بەرژەوەندیی گەلی كورد دایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.