ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكرێت.
شاندێكی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه و زه‌مینه بۆ بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ خۆشبكرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری كوردستان شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پاكێجه هاوبه‌شه‌كه‌یان و پێشهاته سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عیراق و رێوشوێنه‌كانی به‌هێزكردنی ئاسۆی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا تاوتوێكرا.
شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.