Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:08

به‌ڤیدیۆ : هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى شه‌قامی که‌سنه‌زان ده‌دات

كاتژمێر 7:30 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 7:30 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ى ئابی 2018  شۆفێرێك به‌هۆی مه‌شغولبون به‌دادانه‌وه‌ی شه‌مسیه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی توشی ڕووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت


فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ڕووداوه‌كه‌  له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌سنه‌زان له‌نزیك مزگه‌وتی حاجی ئیبراهیم گه‌ردی بووه‌ ،  كاتێك  ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا فۆرچنه‌ر به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا وخۆی كێشا به‌ستونێكی كاره‌با ی دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ له‌گه‌ل دارێكی واشنتۆنی گه‌وره‌ كه‌ هه‌ردوكیانی شكاندو به‌ری دایه‌وه‌ ئینجا وه‌ستا 

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ دووچاری زامداری بوون بوو وه‌ده‌ستیكی شكا جگه‌ له‌زیانێكی زۆری ماددی كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌و ڕێگَاوبانه‌كه‌ كه‌وت

له‌كۆتادا فازل حاجی ڕایده‌گه‌ێنێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ل شۆفَره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆی كۆنترۆل له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی له‌م شوێنه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێكی دیار رایگه‌یاند كه‌وا به‌هۆی مه‌شغولبونی به‌دادانه‌وه‌ی شه‌مسیه‌ی به‌رچاوی بۆئه‌وه‌ی تیشكی رۆژی به‌ر نه‌كه‌ویت توشی ئه‌م رووداوه‌ بۆته‌وه‌ ، ئاگای له‌ڕێگا نه‌ماوه‌ و ئاگای له‌وه‌ش نه‌ماوه‌كه‌وا خێراییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌بووه‌

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.