ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی جۆن مەکكین، سیناتۆری ئەمریکیی دۆستی کورد بڵاوکردەوە .
مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوکردەوە و تێیدا خەمباریی خۆی بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی جۆن مەكکین، سیناتۆری ئەمریکی ڕاگەیاند .
مەسروور بارزانی هاوکات نووسیویەتی: جۆن هاوڕێ و دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو، ئەو هەمیشە لە بیری ئێمەدا دەمێنێتەوە. هاوخەمی کەسوکارەکەییم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.