له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه له‌ناوده‌بات، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت " له پشكنیه‌كانی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رنه‌چوه بۆیه له‌ناوده‌برێت ".
گۆران قاد، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌دا گیراوه.
وتیشی بڕی ئه‌و پاكه‌ره‌وه‌ی له‌و كۆگایه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه 650 كارتۆنه و جۆره‌كه‌ی (فلاش)ه، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری كراوه بۆ پشكنین.
رونیكرده‌وه پاش پشكنینی پاكه‌ره‌وه‌ی (فلاش) له‌لایه‌ن كۆنترۆڵی جۆری سلێمانیه‌وه، ده‌ركه‌وتوه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق دروست نه‌كراوه و وه‌ڵامه‌كه‌ی به گونجاو نیه بۆ به‌كارهێنان دراوه‌ته‌وه.
وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و پاكه‌روه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویست ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.