Erbil 9°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 01:02

کۆچکردن له‌ ڤه‌نزوێلا خه‌ریکه‌ شان ده‌دات له‌ شانی قه‌یرانی کۆچکردن له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست

نزیكه‌ی 1.6 ملیۆن كه‌س ڤه‌نزوێلایان جێهێشتووه‌
كۆچكردن له‌ ڤه‌نزوێلا خه‌ریكه‌ شان ده‌دات له‌ شانی قه‌یرانی كۆچكردن له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست
کوردستان TV
100%

زیادبوونی به‌رچاوی رێژه‌ی كۆچكردن له‌ وڵاتی ڤه‌نزوێلا به‌هۆی كێشه‌ و قه‌یرانی ئابووریی و سیاسیی بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ پێیوایه‌ رێژه‌ی كۆچ له‌م وڵاته‌دا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ ئاستی رێژه‌ی كۆچ له‌ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.

به‌ هۆی قه‌یرانی ئابووریی و سیاسییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2015 به‌ملاوه‌ نزیكه‌ی 1.6 ملیۆن كه‌س ڤه‌نزوێلایان جێهێشتووه‌ و رۆیشتوونه‌ته‌ وڵاتانی دراوسێ.

ئه‌م شه‌پۆله‌ روو له‌ زیادبوونه‌ وای له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین كردووه‌ به‌ هۆی بارودۆخ و قه‌یرانی ئابووری خۆیانه‌وه‌ ستراتیژی قورس و ئه‌سته‌م له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا بگرنه‌به‌ر.

بۆ نمونه‌ وڵاتانی پیرۆ و ئیكوادۆر رایانگه‌یاندووه‌ له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن بێنه‌ ناو وڵاته‌كه‌یان كه‌ له‌ جێگه‌ی كارتی نیشتمانیی ڤه‌نزوێلا پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵگرتبێت.

ته‌نانه‌ت وڵاتی به‌رازیلیش به‌ بیانووی هێرشی چه‌كدارانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، هیچ كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلای وه‌رنه‌گرت.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.