سیستمی هایدرۆلیكی ستیرینگ (سوكان) سیستمێكی گونجاوه بۆ زۆرێك لهئۆتۆمبێله ناوه‌ندییه‌كان و زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی لای خۆمان ئه‌و سیستمه‌یان هه‌یه بنچینه‌ی سیستمی پاوه‌ر ستیرینگ له‌سه‌ر ڕۆنی هایدرۆلیك دروستكراوه كه به‌فشارێكی ڕێكخراو توانای سوڕانی سوكان و وردیی سوڕان زیاد ده‌كات، یێگومان هیچ ماده‌یه‌ك نییه كاتی به‌سه‌ر چوونی نه‌بێت و هایدرۆلیكی سوكانیش ده‌چێته نێو هه‌مان یاساوه زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سوكانیان هایدرۆلیكه، پاش چه‌ند ساڵێك هه‌ست به‌قورس بوونی سوكان ده‌كرێت تیایاندا، یان سیستمی سوكانه‌كه ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌واوبوونی ڕۆنه‌كه‌ی ناویه‌تی.
به‌شێوه‌ی ئاسایی هایدرۆلیكی پاوه‌ری سوكان تاپێنج ساڵ كاری خۆی ده‌كات، دواتر به‌هۆی فشاری زۆر‌و ڕاده‌ی شێی ناوههواو گهرمیو ساردیی كه‌ش، ڕونده‌بێته‌وه‌و ناتوانێت به‌ئاسانی كاری خۆی بكات. بۆیه پێویسته پاش هه‌ر (50 تا 60)هه‌زار كیلۆمه‌تر، یاخود لای زۆری پێنج ساڵ ده‌بێت هایدرۆلیكی سیستمی پاوه‌ر بگۆڕدرێت.
سه‌رچاوه- په‌یجی هاتووچۆى سلێمانى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.