Erbil 9°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 00:20

هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌کرێت

یه‌كه‌م و دووه‌م وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ وه‌ری ده‌گرن
کوردستان TV
100%

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ 5ى ئه‌یلولی 2018 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند:  یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌زاره‌ت له‌ نێو لیستى مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌دا وەزارەتەكانی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ وه‌ری ده‌گرن .

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌ به‌رده‌می وه‌زاره‌ته‌ دوای پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ مووچه‌ى شوێنه‌كانى دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت .

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: به‌ بڕیاری وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌مه‌ودوا مانگانه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ یه‌ك واده‌دا ده‌بێت و چیتر دواناكه‌وێت .

پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شكرا، به‌مه‌ش كۆتایی هات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌ و به‌پێی داهات مووچه‌ دابه‌ش بكات .
 
مانگانه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ دوو شێوە دەدرێت بەشێکیان لەسەر داهاتی نەوت و لەلایەن ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانەوە دەدرێت، بەشێکی دیکەشیان لە 317 ملیار دیناری پشكی هه‌رێم دەدرێت کە مانگانە له‌ به‌غداوه‌ دەنێردرێت .

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.