دوای به‌شداریكردنی له له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی چیلی كه له ئه‌مه‌ریكای باكور به‌رێوه‌چوو، فیلمی سینه‌مایی تۆرن له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد " نهوزادر شێخانی " توانی 4 خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت .
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی فیلمی تۆرن له‌م فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه به ده‌ستی هێناوه بریتین له " خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین به‌رهه‌م، باشترین ئه‌ندازه‌ی ده‌نگ و باشترین دیزاینی ناو فیلمه به‌شداره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ، فێستیڤاڵه‌كه دوێنی هه‌ینی 24 ی ئاب كۆتایی به سه‌رجه‌م كاره‌كانی هات .
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " نه‌وزاد شێخانی " ئاشكرایده‌كات به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ و پێشكه‌وتوو فیلمی تۆرن هه‌موو كاره‌كانی بۆ ئه‌نجامدراوه ، به شێوه‌یه‌ك كه مۆركی كوردهواری پێوه‌یه .
وتیشی فیلمه‌كه باس له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێزیدییه‌كان ده‌كات، وه‌ك داستانێك ئازاره‌كانی ئێزیدییان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو وێنه‌كانیان تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها باسی قڕكردنی میله‌تی ئێزیدی ده‌كات كه به ده‌یان جار و به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها خاتوونی هونه‌رمه‌ند " خه‌ولا موجاهید " له ناو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌كی گوتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.