Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:30

بەهۆی ئاگرگرتنی دارستان چوار ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا

شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە
کوردستان TV
#7
100%


لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچە سنورییەکانی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار هاوڵاتی گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی 8ی 2018 سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سلەسێ و پیلەی شاری مەریوانی کردووە و بەوهۆیەشەوە ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووەتەوە.

کە ئاگرەکە لە پشت گوندەکانی "سڵەسێ و دارستانی پشت پێلە"ی سەر بە مەریوانن کە هاوسنووری پێنجوێنە و هەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەستووێت و چالاکوانان و ژینگەپارێزنای مەریوان لە ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ کوژاندنەوەی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەتا ئێستا چوار چالاکوانی ژینگەپارێزی مەریوان گیانیان لەدەست داوە کە هەتا ئێستا ناوی یەک کەسیان بەناوی "شەریف باجوەر" ئاشکرا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.