Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 22:35

له‌ گەرمیان پێشمەرگەیەک خنکا

دانیشتووی شارۆچكه‌ی خانه‌قینه‌
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەكاتی مەلەكردندا لە گۆمێكی ناوچەی گەرمیان گەنجێك كە پیشەی پێشمەرگەیە خنكا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی‌ ئابی‌ 2018 له‌گۆم به‌حری سه‌ر به‌ ناحییه‌ی مه‌یدان گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌" گه‌نجه‌كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ و ناوی (زانا ئیسماعیل محه‌مه‌د) و له‌دایكبووی 1990ه‌ و دانیشتووی شارۆچكه‌ی خانه‌قینه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌  دوای گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمی غه‌واسی گه‌رمیانه‌وه‌ ته‌رمی ناوبراو دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه‌ پیشه‌یان پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روویان له‌و گۆمه‌ كردووه‌ له‌ئه‌نجامدا ناوبراو خنكاوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.