Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:04

له‌به‌سره‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ دابین ده‌کرێت

چه‌ندین هاووڵاتی به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی لێكه‌وتۆته‌وه‌و داواشی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد سنوورێك بۆ كێشه‌كه‌ دابنێن.

ده‌شڵێت: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی به‌سره‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌  بكات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌، ئه‌وا رێژه‌ی پیسبوونی ئاوو سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت.

شایانی باسه‌ تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی شاری به‌سره‌ی "ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت " به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.