Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 01:28

له‌ باشووری عێراق باوکێک منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت

به‌چه‌كی جۆری RBK
کوردستان TV
100%

له‌ یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق، باوكێك به‌ هه‌ڵه‌ منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.

 به‌ پێی راگه‌ینراوێكی پۆلیسی زیقار ، له‌ شارۆچكه‌ی شه‌تره‌ له‌ باكووری شاری ناسریه‌، منداڵێكی پێنج ساڵ له‌ ئاكامی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كێك له‌سه‌ری گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس ده‌شڵێت: به‌ پێی وته‌ی باوكی منداڵه‌كه‌، رووداوه‌كه‌ له‌وكاته‌وه‌ روویداوه‌ كه‌ باوكه‌كه‌ چه‌كه‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌ جۆری RBK  یه‌، به‌دیواری ژووره‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌، ئه‌وكاته‌ی باوكه‌كه‌ ده‌رگای ژووره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، چه‌كه‌كه‌ له‌ دیواره‌كه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌و فیشه‌كێك ده‌ته‌قێت و ده‌بێته‌ هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی.

دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی منداڵه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌و باوكه‌كه‌ش بۆ لێپرسینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس كراوه‌.

ئاماده‌كردنی /رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد پۆست

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.