Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 00:51

فه‌رمانده‌یه‌کی پۆلیسی ئه‌فغانستان وێڕای سه‌ربازه‌کانی رۆیشته‌ پاڵ گروپی تاڵیبان

ویلایه‌تی بادغه‌یسی ئه‌فغانستان یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ویلایه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه‌
فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌فغانستان وێڕای سه‌ربازه‌كانی رۆیشته‌ پاڵ گروپی تاڵیبان
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌منیی ویلایه‌تی بادغه‌یسی ئه‌فغانستان رۆژی رابردوو رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ وێڕای سه‌ربازانی ژێرده‌ستی خۆی رۆیشتووه‌ته‌ پاڵ گروپی تاڵیبان.

لێدوانه‌كانی جه‌مشید شه‌هابی وته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "غوڵام حه‌زره‌ت" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ وێڕای سه‌ربازانی ژێرده‌ستی رۆیشتووه‌ته‌ پاڵ گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.

شه‌هابی باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ژماره‌ی وردی ئه‌و سه‌ربازانه‌ دیار نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ غوڵام حه‌زره‌ت رۆیشتوونه‌ته‌ پاڵ تاڵیبانه‌وه‌.


ویلایه‌تی بادغه‌یسی ئه‌فغانستان یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ویلایه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه‌، چونكه‌ زۆرترین به‌رهه‌ڵستكارانی چه‌كداری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ له‌م ویلایه‌ته‌ن و چالاكی به‌ربڵاو له‌ دژی حكومه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن.

تا ئێستاش چه‌ندینجار هه‌واڵ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ و سه‌ربازانی پۆلیس و سوپای ئه‌فغانستان رۆیشتوونه‌ته‌ پاڵ تاڵیبان یان گروپه‌كانی دیكه‌ی ناكۆك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.