Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 00:51

بۆ که‌م سه‌رفکردنی به‌نزین کامیان باشتره‌؟ جام کردنه‌وه‌ یان ته‌برید؟

له‌وه‌رزی گه‌رمادا
کوردستان TV
100%

له‌ئێستادا كه‌ زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌ كان ته‌بریدیان تێدایه‌، بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌نزین چی بكرێت باشه‌؟ جامی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێنه‌وه‌، یان دابخرێن‌و ته‌برید كار پێبكرێت؟
زۆرێك له‌ئێمه‌ پێمانوایه‌ له‌وه‌رزی هاویندا كردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل واده‌كات كه‌متر به‌نزین بخوات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ وانییه‌، ده‌سته‌ی ئه‌ندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیهانیی (SAE)، چه‌ندین تێستیان له‌سه‌ر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل به‌ته‌بریده‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌كردنه‌وه‌ی جامه‌كان كردوه‌، تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت له‌كام باردا ئۆتۆمبێل سوته‌مه‌نیی زیاتر سه‌رف ده‌كات، ئه‌م ئه‌نجامه‌یان به‌رده‌ست كه‌وتوه‌.
1- ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شاردا هاتوچۆت كردو خێراییه‌كه‌ت له‌سه‌روو (70 كیلۆمه‌تر/سه‌عات)ه‌وه‌یه‌، پێویسته‌ جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابخه‌یت‌و باشتره‌ ته‌برید هه‌ڵبكه‌یت، چونكه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با به‌هۆی خێرابونی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ زیاد ده‌كات‌و به‌مه‌ش هێزی به‌ره‌نگاریی با زیادده‌كات‌و هه‌رچه‌ند زه‌خت له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكه‌یت ئه‌وه‌نده‌ چوستییه‌كه‌ی داده‌به‌زێت‌و سه‌رئه‌نجام به‌نزین یان گاز زیاتر سه‌رفده‌كات‌و چالاكیی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
2- ئه‌گه‌ر به‌خێرایی كه‌متر له‌ (70 كیلۆمه‌تر/سه‌عات)ه‌وه‌ بیت، ئه‌وا
باشتره‌و ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر جامه‌كان بكه‌یته‌وه‌.
3- هه‌ڵكردنی ته‌برید خێرایی فڕه‌ی كرێن به‌ڕیژه‌ی (5 تا 10%) كه‌مده‌كاته‌وه‌.
4- ئه‌م كێشه‌یه‌ زیاتر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ قه‌باره‌ی
مه‌كینه‌كانیان له‌ 1.8 لیتر كه‌متره‌.

سه‌رچاوه‌ - په‌یجى هاتووچۆی سلێمانی 
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.