Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 00:40

هاتووچۆى هه‌ولێر : پاسه‌ گه‌شتیاریه‌کانى خوارووی عێراق هۆکاری ڕوودانى 2 ڕووداوی هاتووچۆ بوونه‌ له‌جه‌ژندا

له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ،  كاتژمێر 9:30 شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر  - پیرمام له‌به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور پاسێكی گه‌شتیاری به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاوینه‌كانی بكات بۆئه‌وه‌ی بزانَیت كه‌هه‌ڵ ڕه‌خساوه‌ بۆیوتیرن كردن یان نا یه‌كسه‌ر ڕێڕه‌وی گۆڕی و له‌ئه‌نجامدا كه‌وته‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی پیكابێكی ده‌بل قه‌مه‌ره‌ و پێكدادان دروست بوو له‌نێوانیان


گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئه‌نجامدا دووكه‌س كه‌ شۆفێری سه‌رنشینی پیكابه‌كه‌بوون به‌سه‌ختی زامداربون ،  جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت.


ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  شایانی باسه‌ ئه‌ودووه‌م ڕووداوه‌ كه‌له‌م جه‌ژنه‌ له‌هه‌ولێر به‌هۆی پاسی گه‌شتیاری ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌له‌هه‌ردووك ڕووداویش ئه‌وان خه‌تاباربوینه‌ ، پاسی گه‌شتیارانی شاره‌كانی ناوه‌راست وخوارووی عێراق له‌م جه‌ژنه‌ مایه‌ی هه‌ندێك رووداوی هاتووچۆ بون


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.