Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 00:44

له‌هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان ده‌ستى پێکرد

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: تیمه‌كانی پشكنینی ئاو له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێك كردووه‌ بۆ به‌دوا داچون  له‌سه‌ر شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی مالان .


ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت: له‌ ڕێگه‌ی جه‌ند تیمێكه‌وه‌ به‌ دواداچوونیان بۆ شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان ده‌ستی پێكردووه‌ له‌پێناو دڵنیابوون له‌ شیاوی ئاوی ماڵان كه‌ بۆخواردنه‌وه‌  به‌كاردێت و ڕێژه‌ی كلۆره‌كه‌شى پكشنینى بۆ ئه‌نجام دراوه‌ .


 له‌كۆتادا ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كە هاوكات تیمه‌كان پاش دڵنیابوون له‌ شیاوی ئاوه‌كان لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی كلۆر له‌ نێو ئاودا تا هاوڵاتیان ته‌ندروست باش بن .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.