Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:18

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق:  تا ئێستا حکوومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ کێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بکات

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، ره‌خنه‌ له‌ حكوومه‌ت ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، ره‌خنه‌ له‌ حكوومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت" تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌ له‌ عێراق، له‌ وتاری نوێژی هه‌یندا له‌ نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند" تائێستا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌می ئاو وای كردووه‌، دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ نه‌توانن ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، نه‌خۆشی پێست له‌و پارێزگایه‌ بڵاوبووه‌ته‌.

وتیشی" ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ، وه‌ك پێویست نییه‌و، زۆر به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت، وه‌ك پێویست هیچ گرنگی به‌م قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ ناده‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.