Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:13

پۆلیسێکی ئافره‌ت شیری مه‌مکه‌کانی به‌ منداڵێکی برسی ده‌دات

له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی خۆیدا
کوردستان TV
100%

له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی بۆینس ئایرسی پایته‌خت پۆلیسێكی ئه‌رژه‌نتینی وه‌ك كارێكی مرۆڤانه‌ شیر به‌ منداڵێك ده‌دات ئه‌و كاته‌ی ده‌بینێ به‌ته‌نیایه‌و له‌به‌ر برسییه‌تی ده‌گرێت.

له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی خۆیدا سیلیستا ئه‌یالا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "لاباتا" بۆ منداڵان ده‌كات، ده‌بینێ منداڵێكی ته‌نیا له‌برسان زۆر به‌توندی ده‌گرێت و هیچ په‌رستارێكیش بایه‌خی پێ نادات، بۆیه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ ئامێزی خۆی ده‌كات و شیری مه‌مكه‌كانی پێده‌دات.

له‌كاتی شیر پێ دانه‌كه‌شی یه‌كێك له‌ هاوكارانی وێنه‌ی ده‌گرێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ktv

بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌رژه‌نتین و جیهان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتینیش وه‌ك پاداشتێك پۆلیسه‌كه‌ خه‌ڵات ده‌كات.

پۆلیس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌ نه‌داوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.