Erbil 6°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 03:06

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ شوفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ، كاتژمێر 9:00 ی شه‌وی رابردوو له‌ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن له‌ ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مینی پاس) كه‌ به‌ دۆڵمش ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا.

 به‌ گوته‌ی پۆلیسی راپه‌رین له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ ناوی (ع . م . ٲ) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گیانی له‌ده‌ستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بوو.

پۆلیس ده‌شڵێت: پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ و برینداره‌كه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.