به پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكه‌وه بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه ئاگاداركرایه‌وه له‌وه‌ی كه له‌ناو باخێكدا خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی بیری نایاساین ، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و له‌وێ توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌دا و سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكرێت .
پۆلیس ده‌شڵێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 42 ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به‌ندن و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه .
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.