Erbil 6°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 03:12

یەک ملیۆن و 310 هەزار گه‌شتیار هاتونه‌تە کوردستان

گەشتیاران زۆر زیادی کردووە
کوردستان TV
#7
100%


ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزراى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ،  یەک ملیۆن و 310 هەزار گه‌شتیار هاتونه‌تە هەرێمی کوردستان.

نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ 1-1-2018 تا 1-6-2018 یەک ملیۆن و 310 هەزار گه‌شتار هاتونه‌تە هەرێمی کوردستان، لە سه‌دا 82 گه‌شتیار لە خواروو ناوەراست و لە سه‌دا 13 یان لە ئێران و لە سه‌دا 5 یان لە وڵاتانی بیانی هاتوون.

وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى راشیگه‌یاندوه‌، بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکان و دابەزینی دراوی ئێرانى و هەبوونی رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی، گەشتیاری ئێرانى و بیانی لەو شه‌ش مانگەى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ كه‌مى كردووه‌.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە شه‌ش مانگی سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.