Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 11:52

خواردنی 3 جۆر گۆشت کۆڵسترۆڵی خوێن به‌رزده‌که‌نه‌وه‌

سنگی مریشک و ماسی هەڵبژێرە
کوردستان TV
100%


هه‌موو مرۆڤێك مادده‌یه‌كی مۆمی له‌ جه‌سته‌دا هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن کۆلیسترۆلی خوێن ، ه‌م كۆلیسترۆڵه‌ ده‌بێته‌ هۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار كە بەهۆی سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت خواردنی چەور .

بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ بێتەوە ، ماڵپەڕی " ئێم بی سی " هۆشداری دەدات لە خواردنی سێ جۆر بەش لە گۆشتدا کە پێویستە کەمبکرێتەوە . 

یه‌كێك له‌م 3 جۆر گۆشته‌ی پێویسته‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ خواردن بریتییه‌ له‌ گۆشتی سور ، ئه‌م گۆشته‌  رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆلی تێدایە، بەتایبەت گۆشتی چواردەوری پەراسووی نزیک ماسولکەکانی ئاژەڵەکە، یان گۆشتی مانگا، تەنها سنگی مریشکی برژاویش هەڵبژێرە .

جۆری دووه‌م له‌ گۆشت كه‌ زیانی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ پێستی مریشكه‌ كه‌ رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری زۆر بەرزە و بۆ خواردن ناتەندروستە .

 بۆ ئه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ  رایبگرین پێویسته‌  خواردنی بەشەکانی ناوەوەی ئاژەڵ واتە " الحواصل"، وەک جگەر و مۆخ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌  چونکە بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵ و چەوری تێدایە، لە بری ئەوە سنگی مریشک و ماسی هەڵبژێرە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.