خانمه ئه‌كته‌ری كورد " بێڵجیم بێڵجین " به‌شداری له فیلمێكی هۆڵیوود به ناوی Backstabbing for Beginners" ده‌كات .
ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی گەندەڵییەكانی بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراكی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق ، پێڕفڵای كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه كردووه و هه‌ریه‌ك له ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود "بێن گینگسڵی و تیۆ جەیمس " ڕۆڵی پاڵەوانیان تێدا گێڕاوە و خانمه ئه‌كته‌ری كوردی باكوری كوردستان " بێڵجیم بێڵجین " یه‌كێ له رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه‌ی پێدراوه .
ئه‌م ئه‌كته‌ره كورده له‌م فیلمەدا ڕۆڵی كچە كوردێك دەبینێ كە بنەماڵەكەی لە كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا بوونەتە قوربانی ، پێشتر وەكو خانمە پاڵەوان لە فیلمی (كیلۆمەتر سفر)ی دەرهێنەری كورد هونەر سەلیمدا بەشداری كردبوو، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مین فیلمی هۆڵیووده كه ئه‌م ئه‌كته‌ره كورده رۆڵی تێدا ده‌بینێت .
فیلمی Backstabbing for Beginners لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لە سینەماكانی ئەمریكا و جیهاندا دەست بەپەخشی كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.