Erbil 8°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 03:39

هەڵمەت سەدیق چەند پەیجێکی چەواشەکار به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

له‌لایه‌ن كاك هێرشه‌ ڕه‌ش هاوكاری كراوم
کوردستان TV
#7
100%


چەند پەیجێكی چەواشەكار دەنگۆی دەستگیركردنی ئەو پێشمەرگەیە بڵاوكرایەوە كە گوایە لەلایەن بەشی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێرەوە ده‌ستگیركراوه‌، لای خۆشیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ت سدیق هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ دوورن له‌ راستیه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن كاك هێرشیش هاوكاری كراوم.

دوای ئەوەی لەلایەن چەند پەیجێكی چەواشەكار دەنگۆی دەستگیركردنی ئەو پێشمەرگەیە بڵاوكرایەوە كە گوایە لەلایەن بەشی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێرەوە ده‌ستگیركراوه‌، بەهۆی به‌شداریكردنی كردنی لە یەكێك لە بەرنامەكانی كەناڵی كەی ئێن ئێنی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان و تێیدا باسی لە دۆخی ژیانی خۆی كردووە.

لەم بارەیەوە ئەم پێشمەرگەیە بە ناوی هەڵمەت سەدیق ساڵح ناسراو بە فەرهاد لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان تی ڤی راستی و دروستی رووداوەكەی دەگرێتەوە.

من هه‌ڵمه‌ت سدیق ساڵحم ناسراوم به‌ فه‌رهاد له‌شه‌وی له‌سه‌ر عه‌ره‌فه‌ له‌سه‌ر جه‌ژن دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێنم كرد باسی معاناتی خۆم كرد و باسی بژێوی ژیانی خۆم و برینداری خۆم كرد، دواتر دیاربوو له‌ لایه‌ن هاورێیه‌كی خۆم ئاگاداركرامه‌وه‌ كاك ئه‌میر حه‌سه‌ن حه‌یران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم گوتی: به‌رێز كاك هێرشه‌ ڕه‌ش ئه‌و دیمانه‌ی تۆی دیوه‌ زۆر زۆر كاریگه‌ری لێكردووه‌، هه‌روه‌ها گوتی ئێمه‌ وادێن له‌گه‌ڵ كاك فه‌رهاد سه‌ردانێكی ماڵی كاك هێرشی بكه‌ین، هاتنه‌ ماڵی من زۆر به‌رێزه‌وه‌ دانیشتین و ئێمه‌ش به‌رێزه‌وه‌ چووینه‌ ماڵی كاك هێرشی من منداڵه‌كه‌ی خۆشم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو كه‌ چووینه‌ ماڵی كاك هێرش به‌راستی هاته‌وه‌ پێشه‌وه‌ پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمی لێكردم و هاوكاریشی كردم گوتی: تۆ كه‌سێكی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی من هیچ جیاوازییه‌كت نییه‌ كه‌ جه‌نابت نه‌بوون بی، وه‌ منیش نه‌بوونم تۆ پله‌ت نه‌بێ منیش نیمه‌.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هه‌ڵمه‌ت سدیق ساڵحم كه‌  ناسراوم به‌ فه‌رهاد گوتی: ئێستاش له‌ چه‌ند په‌یجێكی چه‌واشه‌كار كه‌ گوایه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌ره‌كاتی هه‌ولێره‌وه‌ له‌لایه‌ن كاك هێرشه‌وه‌ من فڕێندراوم و ئازاردراوم، نه‌خێر هیچ ئه‌سڵ و فه‌سڵێكی نییه‌ من نه‌گیراوم، به‌ ئازادانه‌ له‌ ناو بازاڕ پیاسه‌ ده‌كه‌م.

هه‌وره‌ها له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی پارتی زۆر ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه‌ وه‌ زۆر هاوكاریش كراوم.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.