گەلەگورگێک پەلاماری ژمارەیەک سەر مەڕو بزنی هاووڵاتیەکی داوه، نزیکەی 15 سەر لەنێو بردوون.
ئێوارەی دوێنێ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەگوندی مێرگەڕەشی دەڤەری سیدەکان کە گوندێکی سەرسنوریە گەلەگورگێک پەلاماری ژمارەیەک سەر مەڕو بزنی هاووڵاتیەکی ئەو گوندەی داوەوە نزیکەی 15 سەر لەنێو بردوون.
سابیر خەلیل خاوەنی سهر مهڕو بزنهكان به ماڵپهری كوردستان تیڤی رایگهیاند دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە ژمارەیەک سەر مەڕوبزنەکانمان لە کاتی لەوەڕاندن لەشاخ لە شوانەکە وون دەبن و شەو بەسەرداهات و لەترسی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاش نهیانتوانیووه بەدوایاندا بگەڕێن، چونکە فڕۆکەکان لەئاسمان دەسوڕانەوە بۆردومانی ناوچەکەیان دەکرد.
ههروهها گوتی بەیانی کاتی چووین بەشوێنیان دابگەڕێن بینیمان گورگ پەلاماری داون و پێنج سەر مەڕی لەیەک شوێن مردار کردبوون و نزیکەی 10 سەری دیکەیشی بریندارکردبوون.
شایهنی باسه سیدەکان ناوچەیەکی کوێستانی شاخاویە و گەلەگورگ و ئاژەڵی دڕندەی زۆری لێیە و ناوەناوەش لەشوێنە جیا جیاکان پەلاماری ڕانەمەڕو ئاژەڵی خۆمالی هاووڵاتیان دەدەن و زیانیان پێدەگەینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.