Erbil 10°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 09:53

پۆلیسی سلێمانی : گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت خۆی خنكاندبێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی شه‌وی ڕابردوو 21-8-2018 ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ناوشوقه‌یه‌كدا و له‌گه‌ڕه‌كی برایم ئه‌حمه‌د كه‌ وه‌ك به‌شه‌ ناوخۆیی به‌كاری هێناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

پۆلیس ده‌شڵێت: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كراو به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس پێده‌چێت گه‌نجه‌كه‌ خۆی خنكاندبێت و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی ده‌ڵێت: گه‌نجه‌كه‌ ناوی ( ج ، ڕ ، ف ) له‌دایكبووی 1995 ه‌ ، و دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ، خوێندكاربووه‌ له‌ زانكۆیه‌ك له‌شاری سلێمانی و له‌ناو شوقه‌یه‌ك نیشته‌جێبووه‌ كه‌ وه‌ك به‌شی ناوخۆیی به‌كارهێناوه‌ .

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.