قایمقامی شه‌نگال رایده‌گه‌ێنێ، بۆردومان كردنی شه‌نگال، به ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه.
مه‌حما خلیل، قایمقامی شه‌نگال له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال رایگه‌یاندووه: ئێمه پێشتر وتبومان نامانه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له‌سه‌ر شه‌نگالێكی وێران بێت و "ته‌سفیه‌ی حسابات" بكرێت ، كێشه‌ی په‌كه‌كه له‌كوردستانی توركیایه.
ده‌شڵێت: بۆردومان كردنی شه‌نگال، به ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی تۆمه‌تباركردنی هاوكاری هێزێكی نێوخۆیی له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك له گیان له‌ده‌ستدانی زه‌كی شه‌نگالی، قایمقامی شه‌نگال ده‌ڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بۆردومانه و" شه‌هیدكردنی" (زه‌كی شه‌نگالی)یان ، ئیدانه‌كرد، باشه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن پارتی له‌پشته‌وه‌یه، شه‌هیدكردنی هاوڵاتیان له دۆڵی بالیسان و بارزان به بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا، شه‌هیدكردنی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی پارتی له پێشوتر له‌چیای شه‌نگال ئه‌وانه كێی له‌پشت بوو؟ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتیان نییه، حكومه‌تی عێراق له‌شه‌نگاله، ئه‌وان به‌رپرسن ،ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه توركیا شه‌نگال بۆردومان ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.