Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 10:50

شەرگات ... لە دوو هێرشی داعشدا 11 کەس کوژران

له‌و هێرشانه‌دا 15 كه‌س بریندار بوون
شەرگات ... لە دوو هێرشی داعشدا 11 كەس كوژران
کوردستان TV
100%

لە شارۆكەی شەرگات چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە دوو هێرشی جیادا ، هێرش دەكەنە سەر پەرلەمانتارێكی عێراق و كاروانێكی حەشدی شەعبی ، لە ئەنجامدا 26 كەس بوونە قوربانی.
 

ئەمڕۆ سەرچاوە ئەمنییەكان رایانگەیاند كە دوێنێ ئێوارە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆكەی شەرگات، ئەو دوو هێرشەی ئەنجامداوەو  26 كەس بوونەتە قوربانی.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان هێرشی یەكەم دیوەخانی عەدنان غەنامی پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی كردووەتە ئامانج، كە پەرلەمانتارەكە خۆی بریندار بووە، هەروەها بەرپرسێكی حەشدی شەعبی و سێ كەسی دیكە برینداربوون.جیا لەوانەش  هەشت كەس لە هێزە ئەمنییەكان بە تەقینەوەی یەكەم كوژراون.

هێرشی دووەم لەگوندی ئەسەدیرەی سەر بە شەرگات بووە، ئەم هێرشە كاروانێكی میلیشیای حەشدی شەعبی كردووەتە ئامانج، لە ئەنجام دا سێ كەس لە چەكدارانی حەشد كوژراون و 10 چەكداری دیكەش بریندار بوون.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.