له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌زاری ڕائیدی هاتوچۆ هێمن ساڵح لێپرسراوی لیژنه‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه ێنێت ، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی هاورده‌كردندا پشكنین بۆ مۆدێله‌كانی 2016 و 2017 و 2018 ده‌كرێت، به‌ڵام له 1ی 9ی ئه‌مساڵه‌وه پشكنین بۆ مۆدێلی 2016 ناكرێت.
وتیشی: "ئه‌و پشكنیانه‌ش بریتین له‌پشكنینی ئێرباگ، شانسی، بڕاوه‌ی ئۆتۆمبێل، لافاو، ABS، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و پشكنیانه‌ی ده‌كرێن پشكنینی 100%ی ئۆتۆمبێل نیین".
ئه‌وه‌شی وت:" هه‌ركه‌سێك ویستی ئۆتۆمبێلێك بكڕێت، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله پێبده‌ین كه ده‌یكڕێت، چونكه هه‌ندێك له‌و ئۆتۆمبێلانه كه له‌وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێندرێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرفتیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند به‌شێكیانداو باش چاك نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌كه‌یانه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌یكڕن كه پێویستی به‌ئاگاییه‌كی زۆر هه‌یه".
ئاشكراشیكرد، "داوامانكردوه گۆڕانكاری زیاتر له‌پشكنینه‌كان بكرێت تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی توندوتۆڵی (هه‌ززه)، ڕائیدی هاتوچۆ هێمن ساڵح وتی:" له‌كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل پشكنینی مه‌رجی توندوتۆڵی بۆ مۆدێله‌كانی 2017 و 2018 ناكرێت تاوه‌كو دوو ساڵ".
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.