Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:51

هێمن هه‌ورامى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هاوپه‌یمانى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان پێک بهێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌کڕیزی بچینه‌ به‌غدا

له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان
کوردستان TV
100%

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ته‌وه‌ری ده‌نگوباسی كوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند: وه‌ك پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هاوپه‌یمانى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێك بهێنینه‌وه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ى به‌یه‌ك تیم بچین بۆ به‌غدا.

هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ش نه‌بن كه‌به‌یه‌ك تیم ڕوو له‌به‌غدا بكه‌ین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان، به‌لام له‌داڕشتنى وه‌ره‌قه‌ى كارتى سیاسی گه‌لى كوردستان بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى عێراق به‌شیعه‌و سوننه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌شداربن  له‌سه‌ر ئه‌و سێ ستونه‌ى كه‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى گفتو گۆی سیاسی گه‌لى  كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئێمه‌ گرنگتره‌ كه‌ چ گره‌نتیه‌ك بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌و خاڵانه‌ هه‌یه‌ كه‌پێمان ووتون به‌و مه‌رجانه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵتان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

هێمن هه‌ورامی وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ گفتوگۆكانى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌م پڕۆسه‌یه‌ى دوای ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كام لایه‌نی شیعه كه‌ ڕۆڵی له‌پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌بێت گره‌نتی بدات پێمان، له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن له‌سه‌ر میكانیزمی جێ به‌جێ كردنى گره‌نتیه‌كان، دووه‌میش مه‌سه‌له‌ى كاتی جێ به‌جێ كردنه‌كه‌ى.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.