سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ئابی 2018 له‌میانی سه‌ردانیكردنی تیمی كوردستان تیڤى بۆ میحوه‌ری تلسقۆف هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه بۆ پاراستنى خاكی كوردستان له ئه‌ركن له پێناو پارێزراوی نیشتیمان له ێدوانیان بۆ كوردستان تیڤى په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنیان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك بارزانى و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌س و كاریان كرد .
هه‌ر به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ى هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان كرد بهشاندێكى یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بچنه به‌غدا له‌پێناو ئه‌و ماف و داوا ڕهواییانهى كه گه‌لی كورد هه‌یه‌تى له‌سه‌ر به‌غدا بیهێننه دی و بهیهكڕیزیان بتوانن داواكارییه‌كانى گه‌لی كوردستان له‌به‌غدا وه‌ده‌ست بهێنن و كار‌و كرداریان له خزمه‌تى كوردستان دابێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.