له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وڵاتى سعودیه ئاماژه به‌ڕێژه‌ى ژماره‌ى ئه‌و حاجیانه ده‌دات كه‌بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌جی ئه‌مساڵ ڕوویان له‌وڵاته كردووه كه‌تێیدا ڕایانگه‌یاندووه زیاتر له دوو ملیۆن و ٣٧٠ هەزار حاجی ئه‌مساڵ هاتوون بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج
وڵاتى سعودیه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون ڕێژه‌كه‌یان بریتیه له یەک ملیۆن و ٧٥٦ هەزار و ٣٩ حاجی.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهێنێن ژمارەی نێر ٩٣٠ هەزار و ٣٠ کەس بووە، کە ڕێژەی لە ٥٣%یان پێکهێناوە، لە کاتێکدایە ژمارەی مێ ٨٢٦ هەزار و ٩ کەس بووە.
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگهیاندراوهكهیان ڕایده‌گه‌یه‌نن ژمارەی حاجیانی ئه‌مساڵ هه‌زار و ٦٦٦ کەس زیاترە بووە لە چاو ساڵی ڕابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.