لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، پلان و ڕێنماییەكانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە :
بەپێی ئەو ڕێنماییانەی دانراوە لەبەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز سەردانیكردنی راگیراوان نیە.
لەرۆژی دووەمی جەژندا سەردانیكردن تەنها بۆ ژنانەو،
لەرۆژی سێهەمی جەژندا سەردانیكردن تایبەتە بە پیاوان .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ،لە رۆژانی جەژندا دەبێت سەردانیكەر پابەند بێت بەیاساو رێنماییەكانی ناو بەندیخانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.