له په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى قوربانى له موسڵمانانى هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز كرد و هیواى خواست لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كڕیز و ته‌با به به‌رنامه‌یه‌كى كوردستانییانه ڕوو بكه‌نه به‌غدا.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئینجا له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتى و ئارامى و ته‌بایى بهێنێت و هه‌موو لایه‌ك له سه‌قامگیریدا جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببه‌ن.
جه‌ژنى قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه له عێراق هه‌وڵه‌كانى پێكهێانى حكوومه‌تێكى تازه ده‌ستیان پێكردووه، هیوادارین لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێكى دیكه‌وه و یه‌كڕیز و ته‌با بن تاكو له ئاست چاوه‌ڕوانیى گه‌لى كوردستاندا بن و به به‌رنامه‌یه‌كى كوردستانییانه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ئاماده كرابێت، پێكه‌وه وه‌ك تیمێك ڕوو بكه‌نه به‌غدا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌یان ده‌كات.
دووباره جه‌ژنى قوربان له هه‌مووان پیرۆز بێت، به‌و هیوایه‌ى هه‌مووان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له بارودۆخێكى باشتر و له‌بارتردا بكه‌نه‌وه و گه‌لى كوردستانیش به مافه ڕه‌واكانى شاد ببێت. داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆیان و خانه‌واده‌كانیاندا ڕۆژانى جه‌ژن و پشوو پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن.
جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان و هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
20/8/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.