Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:41

پۆلیسی هەولێر پلانی رۆژانی جەژنی راگه‌یاند

ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن
کوردستان TV
100%

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر پلانی رۆژانی جەژنی ئاشكراكرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن بە بەردەوامی و 24 كاتژمێر لە شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لە ئەركدا دەبن.

هۆگر عەزیز وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بە هەماهەنگی ئاسایش و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، 50 تۆمەتبارمان بە تۆمەتی كوشتن و دزیكردن و ساختەكاری لە سنووری هەولێر دەستگیر كردووە.

وتیشی، لە ڕۆژانی جەژندا هەموو هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاریی دەزگای ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆو بەرگریی شارستانی، لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن‌و سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن‌و چالاكییە مەدەنییەكان‌و پۆلیسی رێككاریی سەربازی‌و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن و ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.