دوای ئەوەی دوێنێ شەو پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو توانیان دوو تۆمەتبار لەشوێنی تاوان دەستگیربکەن.
لەمبارەیەوە (ڕائید/سیروان حمید حسن)، (ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژ هەڵات) بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا ڕێکەوتی (۲۰۱۸/۸/۱۹) ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزیکردن دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ئـ.ج.م) تەمەن(۲۸) ساڵ، (م.ج.م) تەمەن (۱٤) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان هەردوو تاوانبار دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی بڕی (۹۷۰۰)دۆلاری ئەمریکی و (۱٫۳۰۰٫۰۰۰)ملیۆنێک و سێ سەد هەزار دینار و دەمانچەیەک.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاری دا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە(443) لە ی.س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.