Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:57

ئومێد خۆشناو : ئه‌وانه‌ی خاک و که‌رکوکیان فرۆشت ڕوویان هه‌یه‌ به‌ بازگه‌ی پردێ بێنه‌ هه‌ولێر و بگه‌ڕێنه‌وه‌

تا له‌ژیان مابین ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌تکار له‌بیرناکه‌ین
ئومێد خۆشناو
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، پرسیارێک ده‌رباره‌ی بازگه‌ی پردێ ،دوێنێ  به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ بازگه‌ی پردی کرایه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ به‌یانیه‌وه‌ پرسیارێک له‌لام دروست بووه‌. ، ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی خاکیان فرۆشت و که‌رکوک یان هه‌رزان بازاڕکرد،ده‌بێ جارێکیتر ڕوویان هه‌بێ به‌ بازگه‌ی پردی بێنه‌ هه‌ولێر و بگه‌ڕێنه‌وه‌؟ ئه‌وه پرسیارێکه‌و وه‌ڵامه‌که‌ی نازانم.
 له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ،دڵنیابن تا له‌ژیان مابین ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌تکار له‌بیرناکه‌ین....


دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا  لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند ، دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر  به‌چاكردنه‌وه‌ى جسری پردێ  ڕێگای سەرەکی نێوان (هەولێر - کەرکوک) بۆ هاوڵاتیان كرایه‌وه‌ كه‌تێیدا ده‌توانن هاتووچۆی تێدا بكه‌ن ئه‌مه‌ش  ڕێگایه‌كی خۆشکەر ده‌بێت  بێت بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر و کەرکوک بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانەیان بەشێوەیەکی ئاسان.


دوای 16ی ئۆكتۆبەر له‌ شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگەیه‌ پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.