Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:53

ئه‌مڕۆ دوو ملیۆن میوانی ماڵی خوا له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاتن

به‌ گوتنه‌وه‌ی لبیك اللھم لبیك.. لبیك لا شریك لك لبیك.. إن الحمد والنعمه‌ لك والملك.. لا شریك لك
کوردستان TV
100%


  سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  20 ى ئابی 2018 ، میوانانی ماڵی خوا به‌ره‌و مینا به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی "ته‌روییه‌" ئه‌نجام بده‌ن.

میوانانی ماڵی خوا له‌ شاری مه‌ككه‌وه‌ به‌ گوتنه‌وه‌ی "لبیك اللھم لبیك.. لبیك لا شریك لك لبیك.. إن الحمد والنعمه‌ لك والملك.. لا شریك لك"  له‌مینا ئاماده‌ن 

كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه‌ رایانگه‌یاندبوو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و ٩٩١ ھه‌زار و ٦٦٣ كه‌س.

میوانانی ماڵی خوا له‌ مینا كه‌ به‌ دووری حه‌وت كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژھه‌ڵاتی مزگه‌وتی حه‌رام و وه‌ك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، رۆژی " ته‌روییه‌" ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بۆیه‌ پێی ده‌گوترێت رۆژی "ته‌روییه‌" چونكه‌ میوانانی ماڵی خوا خۆیان به‌ ئاوی زه‌مزه‌م تێرده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ش ده‌بن كه‌ پێویستیان پێی ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نۆی (زولحیجه‌ ١٤٣٩)ی كۆچی، میوانانی ماڵی خوا ده‌چنه‌ سه‌ر كێوی عه‌ره‌فات و یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین روكنه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون، میوانانی ماڵی خوا له‌ كێوی عه‌ره‌فاته‌وه‌ ده‌چنه‌ موزده‌لیفه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.