Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:33

له‌ 3 ڕۆژى ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ 11 که‌س بوونه‌ته‌ قوربانى

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، مه‌لا ناسر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەسێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ ڕووداوی هاتووچۆ ١٠ بریندار و ١ مردنی لێکەوتەوە...

لەماوەی ڕۆژانی (هەینی و شەمەو یەک شەمە)دا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٨ ڕووداوی جیا جیا ڕوویداوە کە بەهۆیانەوە١٠کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە،بەهۆیانەوە ١٨ ئۆتۆمبێل توشی زیانی مادی بوون، بەم شێوەی لای خوارەوە..
.
.
هەینی ١٧-٨ ٢٠١٨:
١-اتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ و لە سەر ڕێگای کەلار سلێمانی ڕووداوێکی وەرگەڕان ڕوویدا لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی کە بەهۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون و زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
٢-کاتژمێر ٨ی ئێوارە ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لە ساڵح ئاغا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان پترۆڵ و ئەڤەلۆن و شۆفرلێت،برینداری تیا نەبوو زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن.

شەممە ١٨-٨-٢٠١٨:
زۆرترین ڕووداو ڕوویداوە.
١-کاتژمێر ١٠:٣٠ و لەسەر شەقامی سەرەکی ناوبازاڕی شاری کەلار بەرامبەر بەشی هاتووچۆی ناوشار ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی جێب واز و توێتا پیکاب و مسیبۆشی لانسەر کە تەنها زیانی مادی هەبوو..
٢-دوابەدوای ئەوڕووداوە کاتژمێر ١١ی نیوەرۆ و لەشەقامی پشتێنەی کەلار ڕووداوێکی دڵتەزێنی پێکدادان ڕوویدا لە نێوان نیسان سەنی و مارسیدس بارهەڵگر و تویوتا پرادۆ،کە بەداخەوە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داو دووکەسی تر بریندار بوون.زیانی مادی زۆریش بەرئۆتۆمبێلەکان کەوتن.
٣-لەکاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارە و لە فلکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی مارسیدس ستەیشن و توێتا پیکاب، تەنها زیانی مادی هەبوو.
٤-کاتژمێر ٢ی شەو ولەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی و نزیک گوندی قولە سوتاو ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان دوو بارهەڵگر لەجۆرەکانی مان تەنکەر و مان بەڕاد ڕوویدا تەنها زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتبوو.
یەکشەممە ١٩-٨-٢٠١٨:
١-کاتژمێر ٥ی ئێوارە و لەشەقامی سەرەکی ناوبازاڕ بەرامبەر بەشی هاتووچۆی ناوشارڕووداوێکی تر ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی کیا سۆرینتۆ و نیسان پیکاب تەنها زیانی مادی هەبوو.
٢-کاتژمێر ٧:٤٠ ی شەو لەسەر ڕگای کەلار-کفری لەناحیەی ڕزگاری ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی تویوتاپیکاب و کیا تایبەت کە بەهۆیەوە ٦ کەس بریندار بوو زیانی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن..

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.